باره‌گای بارزانی رایگه‌یاند، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 23ی ئاداری 2022 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا  سەرۆک مەسعود بارزانی  و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوا هەنگاوەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی دەستخۆشی لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتیی رزگاریی نیشتمانی کرد و بە هەنگاوێکی گرنگ  لە قەڵەم دا و هیواشی خواست ئەو هەنگاوە ببێتە مایەی خێر و سەقامگیریی و بووژانەوە بەدی بهێنێت بۆ هەموو لایەک.