ئەمڕۆ چوارشەممە، 23-3-2022، تەرمی ئوسامە جەلال لە نزیک گوندی بانی خێڵان ڕووباری سیرواندا دۆزرایەوە، ناوبراو لەگەڵ هاوڕێکانی بەدوای شوێنەواردا گەڕابوون و بەهۆی هەڵاتنی لەدەست هێزە ئەمنییەکان بێسەروشوێن ببوو.
ئوسامە جەلال (26 ساڵ) و کەیوان سەعید (21 ساڵ) لەگەڵ دوو هاوڕێیان بۆ دۆزینەوەی شوێنەوار چووبوونە تەپۆڵکەیەک لەنزیک گوندی ژاڵەناو لە دەربەندیخان، دوای ئاشکرابوونیان و نزیکبوونەوەی هێزەکانی ئاسایش هاڵاتوون؛ دووانیان دەستگیردەکرێن و دووانەکەی دیکەشیان دوای چەند رۆژێک تەرمەکانیان دۆزرانەوە.
ئەمڕۆ تەرمی ئوسامە لەلایەن برایەک و خاڵێکی خۆیەوە لەنزیک گوندی بانی خێڵان دۆزراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی داد کرا بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر، بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، کەسوکارەکەی سکاڵایان لەسەر ئاسایشی دەربەندیخان تۆمار کردووە.
ماوەی 12 ڕۆژە کەسوکاری کەیوان و ئوسامە بە بەردەوامی لەسەر رووباری سیروان بوون و بەدوایاندا گەڕاون.









