ئەمڕۆ كۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر بڵاوی كردەوە كۆنسوڵی گشتی پێشوازی لە منداڵێكی كورد كردووە كە لە كالیفۆرنیای ئەمریكا خوێندوویەتی و ئێستا خەریكی وەرگێڕانی كتێبی منداڵانەیە لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ زمانی كوردی.
كۆنسوڵخانەكە لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردووەتەوە ڕۆبەرت پالەدینۆ کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا خۆشحاڵ بوو بە چاوپێکەوتن لەگەڵ یار، كە كچە كوردێكە و لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە قوتابخانە خوێندوویەتی، ئێستا كتێبی ئینگلیزی وەردەگێڕێت بۆ سەر زمانی کوردی و بەرنامەیەکی منداڵانیشی هەیە.
لە دیدارەكەدا کۆنسوڵی گشتی چاویکەوت بە دایکی یار و خوشکە بچکۆلانەکەی، یار كتێبەكانی نیشانی کۆنسوڵی گشتی داوە و بانگهێشتی کردووە بۆ بەشداریکردن لە بەرنامەکەی.










