بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە و پیرۆزبایی لە گەلی کورد دەکات.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە تویتێكدا كە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوی كردووەتەوە رایگەیاند: “جەژنی نەورۆز، لە سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق پیرۆز دەكەم بەتایبەت لە گەلی كورد”.

هەر لە پەیامەكەیدا کازمی دەڵێت: “با ئەم بۆنە ئازیزە بكەینە دەرفەت بۆ پەرەپێدان بە بەهاكانی خۆشەویستی، پشتیوانیكردنی ئارامی، بنیاتنانی ئایندەیەكی گەشتر، هەروەها دەستگرتن بە عێراقەوە وەك نیشتمانێكی بەهێزی یەكگرتوی ئارام و گەشەسەندو”.