دووشەممە یادداشتنامه‌ی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە كۆنسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران له شاری هه‌ولێر گەیەندرا.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر هێرشی مووشه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر، بانگی نه‌سروڵڵا رەشنوودی كۆنسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێرانی له هه‌ولێر كرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یادداشتنامه‌ی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی دایه كۆنسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران له شاری هه‌ولێر.
بانگكردنی كۆنسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر، دوای ئه‌وه دێت بەرەبەیانی دوێنێ ماڵ و موڵكی هاووڵاتیان كرایه ئامانجی 12 مووشه‌كی بالیستی، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رپرسیارییەتی په‌لاماره‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ.









