فەرماندەیەكی باڵای سوپای رووسیا كە لە ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا نزیك بوو، لە شەڕێكی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەكانی ئۆكراینا، لە نزیك كیێڤ كوژرا.
ماڵپەڕی “republicworld” بڵاوی كردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەندرێ زاخارۆڤ فەرماندەی فەوجی تانكەكانی سوپای رووسیا لە شەڕێكی ناوچەی برۆڤاری لە نزیك كیێڤی پایتەختی ئۆكراینا كوژرا.
زاخارۆڤ ساڵی 2016 میدالیای ئازایەتی لەلایەن پوتینەوە پێبەخشراوە.
هەر ئەمڕۆ میدیاكانی ئۆكراینا بڵاویان كردەوە كە لە سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕەوە تا ئەمڕۆ، چوار فڕۆكەی شەڕكەری رووسیایان لە جۆری Su-25 خستووەتە خوارەوە.









