پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2022/3/10 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له گریگۆرى گالیگان باڵیۆزى تازه‌ى كه‌نه‌دا له عیراق كرد.
له دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى به‌خێرهێنان، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ باڵیۆزى تازه‌ى كه‌نه‌دا له عیراق خواست و ئاماده‌یى و پشتگیریى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا.
له دیداره‌كه‌دا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سیاسیى عیراق و هه‌وڵه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌مى، دۆخى ئه‌منیى عیراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆرستانى داعش تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوندییه‌كان و فرانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش كرده‌وه و تیشك خرایه سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى كه‌نه‌دى له عیراق و هه‌رێمى كوردستان.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.









