لهبارهی پرسی نرخی نهوتهوه، مهسرور بارزانی ڕایگهیاند، نەوت لە بازاڕی نێودەوڵەتی نرخی كهم زیاد دهبێ و پارهی فرۆشتنی نهوت تهنیا ئهوه نییه كه دهچێت بۆ مووچه و بۆ زۆر پڕۆژه و خهرجیی دیكه دهچێ، هاوكات ئێسته لهم كابینهیهدا بڕهپارهیهكی زیاتری داهاتی نهوت بۆ مووچه تهرخان دهكرێت.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 3/3/2022، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، له بهشێكی قسهكانیدا له كۆنگرهیهكی رۆژنامهنووسیدا، تیشكی خسته سهر پرسی نهوت و داهاتهكهی و ڕایگهیاند: ئەو نەوتەی دەفرۆشرێ چەند بابەتێك لە خۆ دەگرێت، ئەو كۆمپانیایانەی كە كۆنتراكتیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەبووە بۆ دەرهێنانی نەوت، خەرجیی دەرهێنانیان هەیە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەیانداتەوە، پارەی فرۆشتنی نەوت تەنیا ئەوە نییە كە دەچێت بۆ مووچە، بەشێكی زۆری بۆ ئەو كۆمپانیایانەی كە نەوتەكە دەردەهێنن. بەشێكی پارەكە بۆ گواستنەوەیە و بەشێكیشی دێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی كە هەر هەمووی بۆ مووچە تەرخان دەكرێت.
ئاماژهی بهوهش كرد: بەشێكیشی بۆ دانەوەی بەشێك لە قەرزەكان تەرخان دەكرێت، 7%ی پارەكە بۆ دانەوەی قەرزەكان دەڕوات، 43%ی پارەكە حكوومەت دەیداتەوە ئەو كۆمپانیایانەی نەوتەكە دەردەهێنن، ئەمە گرێبەستی نێودەوڵەتین و هیچیشی لەم كابینەیەدا نەكراون، هەمووی پێشتر كراون، 9%ی پارەكە بۆ مافی گواستنەوە دەگەڕێتەوە، پێش ئەم كابینەیە لە نێوان 25 تا 28٪ی پارەكە بۆ مووچە دەهاتەوە. لەم كابینەیە دوای چاكسازییەكانی كە كردوومانە، ئێستا 51%ی پارەی نەوت تەنیا بۆ مووچە تەرخان دەكرێت. ئەوەی تر مانای ئەوە نییە كە پارەكە بە فیڕۆ دەڕوات، بەڵكوو ئەویش بۆ ئەو كۆمپانیایانە دەگەڕێتەوە كە نەوتەكە دەردەهێنن و بۆ بابەتی گواستنەوە چونكە خەرجییان هەیە.
مهسرور بارزانی، گوتیشی: جگە لەوە كاتی خۆی نەوتی هەرێمی كوردستان كەمتر لە نرخی سۆمۆ دەفرۆشرا، ئێمە هەر لەم كابینەیە گفتوگۆی زۆرمان لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە كرد كە كڕیاری نەوتە، وامان كرد ڕێژەی ئەو جیاوازییەی لە نێوان نەوتی هەرێمی كوردستان و برێن یان سۆمۆیە، كەمی بكەینەوە، كەواتە بە تێكڕا لە هەر بەرمیلێك نەوت، توانیمان دەوروبەری چوار دۆلار بۆ خەزێنەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بگەڕێنینەوە. ئەمانە هەمووی چاكسازین لە بەرامبەر ئەو داهاتەی لە نەوت دێنەوە بەردەستمان.
لهبارهی ئهوهی نرخی نهوتی بهرز بووهتهوه و مووچەش كێشەی تێدەكەوێت؟ گوتی: خەرجییەكانی حكوومەت تەنیا بۆ مووچە زیاترە لە 600 ملیۆن دۆلار، بەڵام خەرجیی دیكەشە، دروستكردنی پرۆژەیە و قەرزەكان و خەرجیی دیكەشە، ئەمانە هەمووی دەكەونە سەر شانی حكوومەت، لە داهاتی نەوت كە دێتەوە من باسم كرد، 41%ی دێتەوە، ئەگەر بڵێی بۆ ئەم مانگە پێشبینی دەكرێ 900 ملیۆن دۆلارێك بێتەوە، 400 ملیۆن دۆلار بۆ مووچە دێتەوە، ئەی ئەوەی دیكە لە كوێ دەهێندرا، ئەوەبوو داهاتی نانەوتیمان هەبوو لە رسومات و باج و داهاتی خاڵە سنوورییەكان، ئێمە لەوەش چاكسازیمان كرد، داهاتی نانەوتیی ناوخۆییشمان زیاد كرد، بەڵام دوای هاتنی كۆرۆنا تۆزێك كێشەی تێكەوت، خەریكبوو ئابووریمان بەرەو بەرزی بروات، بەداخەوە لە هەندێك لە خاڵە سنوورییەكان بێئیلتزامی كرا، ئەم داهاتی خاڵە سنوورییانە بۆ خەزێنەی حكوومەت نەگەڕایەوە.









