سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌باره‌ى دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و بڕیارى دادگاى باڵاى فیدراڵى و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌، پرێس كۆنفرانسێك ساز ده‌كات.

كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3/3/2022، مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرێس كۆنفرانسێك ساز دەکات.

سەرۆکی حکوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باس لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان، بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی، مافە دەستوورییەکانی هەرێمى كوردستان، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکات.