بەشێکی تر لە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بە سەر چەند یەکەیەکی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش کرا.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ چوارشهممه 2/3/2022، بە سەرپەرشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندی راوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ژمارەیەکی تر لە ئامێر و ئالیاتی جەنگی و خزمەتگوزاریی سەربازیی و هاوکارییەکان دابەش کرا.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە سەرەتای ڕێوڕهسمهكهدا، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە سوپاسی وەزارەتی پێشمەرگەی گەیاندە هاوپەیمانان، بە تایبەت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەروەها کاریگەریی ئەم هاوکارییانەی هاوپەیمانانی بۆ بەهێزکردنی تواناکانی پێشمەرگە بە گرنگ زانی: “ئەم هاوکارییانە بەهێزترمان دەکات بۆ جەنگی تیرۆر و تیرۆریستان، دڵخۆشین بە هاوکارییەکان و داوا لە یەکە سەربازییەکان دەکەین، کە کەرەستە و ئالیاتەکان بپارێزن و لە کاتی پێویست بەکاری بهێنن”.
وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەم کەرەستانە بەپێی پلانێکی سەرۆکایەتیی دەستەی ئەرکان، دانراوە بۆ دابەشکردن، بەسەر ئەو یەکە سەربازییانەی لەماوەی رابردوو بەپێی پرۆسەی چاکسازی خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
کەرەستە سەربازییەکان پێک هاتووە لە ئالیاتی جۆراو جۆر، لەوانە هەمەری درع – زرێپۆش، هەمەری پیک ئاپ، شۆفڵی زرێپۆش، کرێن (کرین انقاذ) تانکەری سووتەمەنی، تانکەری ئاو، شۆفڵ و حەفارە.









