دەربارەی دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە بڕیاردان لەسەر دووبارە دەرگاکردنەوەی خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی یاسا دەرگا کردنەوە و رێکارە کارگێڕییەکان، ئەرک و دەسەڵاتی پەرلەمانە، ئەگەر دادگا بڕیارەکەی ئەمڕۆی یاسایانە بێت، ئەوا دەبێ بەمشێوەیە بێت، ئەگەر بە پێچەوانەش بێت، ئەوا بابەتێکی دیکەیە.

شاخەوان عەبدوڵڵا، گوتی: “بەپێی یاسای ژمارە 8ی 2012، رێکارەکانی بەربژێر کردنی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، زیاتر ئەرکی پەرلەمانی عێراقە”.

گوتیشی: “بڕیارەکەی ئەمڕۆ ئەگەر یاساییانە بێت، کردنەوەی دەرگا بۆ خۆکاندیدکردن دەسەڵاتی پەرلەمانە، ئەگەر یاساییش نەبێت بابەتێکی ترە”.

شاخەوان عەبدوڵڵا، راشیگەیاند: “دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، وەک سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیار لە دیارکردنی رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەدەین”.