ئەمڕۆ دووشەممە 28ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی جەنەرال کیس فیلیپس گەورە ڕاوێژکاری سەربازی و پاشکۆی سەربازی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا و گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دووپات کرایەوە .

شاندی سەربازی ئەمەریکی، ستایشی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و پێشڤەچوونەکانی یەکخستنی یەکەکانی پێشمەرگەیان کرد و جەختیان لە پێویستیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە کردەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەنەرال کیس فیلیپس گەورە ڕاوێژکاری سەربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەنەرال کیس فیلیپس گەورە ڕاوێژکاری سەربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا
دیمه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌