هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) داوا لە رووسیا دەکات دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا بووەستێنێت.

ناتۆ لە راگەیەندراوێکدا، هێزی زیاتر لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا بۆ پاراستنی وڵاتانی ئەندامی خۆی، بڵاو دەکاتەوە.

ناتۆ هێرشەکەی رووسیای بە ”بێ پاساو“ هەژمار کردووە و سەرەڕای سەرکۆنەکردنی، داوای لە رووسیا کردووە دەستبەجێ هێرشەکان بۆ سەر ئۆکراینا بووەستێنێت و هێزەکانی وڵاتەکەی لەسەر خاکی ئۆکراینا بکێشێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، ناتۆ  هاوسۆزیی خۆی بۆ گەلی ئۆکراینا نیشان داوە و پشتگیریی خۆی بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكرانیا، نیشان داوە.