ەرۆکی ئۆکرانیا دوای هێرشی سوپای رووسیا رایگەیاندووە، شەڕی نێوان وڵاتەکەی و ووسیا دەستی پێکردووە و ”ئێمە سەردەکەوین“.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-2-2022، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا، بڕیاری دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای وڵاتەکەی لە دژی ئۆکراینا دا.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاندووە: سوپای رووسیا دەستی بە بۆردومانکردنی ژێرخان و پاسەوانی سنووری ئۆکراینا کردووە.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی هەروەها رایگەیاندووە: ئەوان ئامادەن بۆ شەڕەکە و تا بتوانن شەڕ لە دژی رووسیا دەکەن، ”ئێمە بەهێزین و سەردەکەوین“.

سەرۆکی ئۆکراینا بە ئاماژەکردن بەوەی حوکمی عورفی لەسەر هەموو خاکی وڵاتەکەی سەپاندووە، داوای لە هاووڵاتیان کردووە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و تا دەتوانن نەچنە دەرەوە.