سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆبووەوە و جەختیان لە گرنگیی فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی چالاکییەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ ئەیمەن ئەلسەفەدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان دەربارەی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرد.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا گرنگیی فراوانکردنی دەرفەتەکانی پەیوەندی و هەماهەنگیی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا دووپات کرایەوە.










