ێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌راوێزی به‌شداریكرندیان له‌ كۆنفراسی ئاسایشی موینشن، له‌ دووه‌م رۆژی كۆنفرانسه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای وڵاتانی جیهان كۆبووه‌وه‌.

له‌ دووه‌م رۆژى چالاكييه‌كانيدا له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (19ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) له‌گه‌ڵ خاتوو “ئيليسا سلۆتكين”، نوێنه‌ر و ئه‌ندامى كۆميته‌ى هێزه سه‌ربازييه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه‌.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ دووه‌م ڕۆژى چالاكييه‌كانيدا له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ “نيلس شميد”، وته‌بێژى كۆميته‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا، باسيان له‌ دۆخى سياسيى عيراق، پرسى كۆچ و دۆخى كۆچبه‌ران له‌ سنووره‌كانى بێلاڕووس، هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ئه‌ركى هێزه‌ ئه‌ڵمانييه‌كان له‌ عێراق، كرد.

نێچيرڤان بارزانى بۆ هاوكاريكردنيان له‌ پرسى كۆچبه‌ران و بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ئه‌ركى هێزه‌ ئه‌ڵمانييه‌كان له‌ عێراق، سوپاسى ئه‌ڵمانيا و وڵاتانى دۆستى له‌ ئه‌ورووپا كرد.

هه‌ردوولا پرسى بره‌ودانيان به‌ ديموكراسى و بنياتنانى دامه‌زراوه‌كان و به‌هێزكردنيان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و هاوڕا بوون، كه‌ ئه‌ڵمانيا و وڵاتانى دۆست ده‌توانن له‌مباره‌وه‌ هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بن.

سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نيلس شميد، وته‌بێژى كۆميته‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه‌
سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نيلس شميد، وته‌بێژى كۆميته‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه‌

خولی (58)ی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، له‌ 18ی شوباتی 2022 به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و بڕیاره‌ تا 20ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام بێت.