له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌مڕۆی دادگای فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، هیواخوازین هەردوو حكوومەتی عێراقی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بتوانن لەسەر گرفتەكان و بابەتی نەوت و گاز بگەنە رێككەوتن.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە و، ئامانج لێی دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە و دژی سیستەمی فیدڕاڵیی عێراقە.

ئێمە هیواخوازین هەردوو حكوومەتی عێراقی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بتوانن لەسەر گرفتەكان و بابەتی نەوت و گاز بگەنە ڕێككەوتن. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكەین كە هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكییەوە بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی خۆی دەكات.

مسعود بارزانی

15ی شوباتی 2022