مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ قه‌ته‌ر و له‌لایه‌ن سوڵتان بن سه‌عد ئه‌لموڕێخی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ پێشوازیی لێكرا

ئەمڕۆ سێشەممە 15-2-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومەت، بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێ کەوت و پێش كه‌مێك گه‌یشته‌ قه‌ته‌ڕ.

لەو سەردانەیدا، مەسرور بارزانی لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، کۆ دەبێتەوە و تاوتوێی پرسەکانی ئالوگۆڕی بازرگانی، وزە، وەبەرهێنان و کشتوکاڵ دەکەن.

دەسەڵاتدارانی قەتەر لە رێوڕەسمی پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی،  ئاڵای کوردستانیان لە فڕۆکەخانە لە دەوحەی پایتەختی وڵاتەکەیان، هەڵکردووە.

No description available.