وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مووچه‌ى مانگى یه‌كى وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دابه‌ش ده‌كات.
بە گوێرەی ئەو لیستەی كە لە وەزارەتی داراییەوە بۆ گەنجینە و بانكەكان نێردراوە،  سبەی سێشەممە 15ى شوبات مووجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دابەش دەكرێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 25/1/2022، دەست بە دابەشكردنی مووچه‌ی مانگ 1ی ئه‌مساڵ كرا و سەرەتا مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش كرا.
پێشتر د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاندبوو كە ئەو 200 ملیار دینارەی مانگانە لە عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، بەردەوام دەبێت، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا پاش گەیشتنی پارەكە، پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەران و مووچەخۆران خێراتر بكرێت.