بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێن، له ئاگادارییه‌كدا، هۆشداریی ئه‌وه ده‌دا، هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وان، نابێ بانگه‌وازی به‌خشینی خوێن بكا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12/2/2022، بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێن، له ئاگادارییه‌كدا، هۆشداریی ئه‌وه ده‌دا: هیچ کەس و لایەنێک رێپێدراو نییە بە هیچ جۆرێک بەبێ گەڕانەوە و رەزامەندیی بانکی خوێن لە هیچ سایت، پەیج، گرووپ و ئەکاونتێک بانگەوازی خوێنبەخشین رابگەیەنن، به پێچه‌وانه‌وه لە رووی یاساییه‌وە خۆیان بەرپرسیار دەبن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: بانکی خوێن هەمیشە خوێنی بۆ هەموان دابین کردووە و تەنیا بانکی خوێن لە کاتی پێویست خۆی ئەو کارە دەکات.









