دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رای گه‌یاند رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو واده‌ی “مورافه‌عه”ی دادگایه بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و سكاڵایه‌ی له دژی هۆشیار زێباری بەربژێری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق تۆمار كراوه.
بڕیار بوو رۆژی 7ی شوبات له دانیشتنی دووه‌می پەرلەماندا، سه‌ركۆمارێكی نوێ هه‌ڵبژێردرێت.
هۆشیار زێباری بەربژێری پارتی دیموكراتی كوردستانه بۆ ئه‌و پۆسته، كه 31 كورسی له پەرلەمانی عێراقدا هه‌یه.
هاوپه‌یمانه‌كانی پارتی، به تایبه‌تی كوتله‌ی سه‌در و هاوپه‌یمانی سیاده‌ی سوننه‌كان، پشتیوانی كاندیدی پارتی ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌ركۆمار.
چه‌ند نوێنه‌رێكی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، سكاڵایه‌كیان له دژی هۆشیار زێباری جووڵاندبوو، كە بووه هۆی ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی هۆشیار زێباری بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بدات.









