سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى عێراق، به‌هۆى ته‌واونه‌بوونى ڕێژه‌ى یاسایی كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى بۆ نیو كاتژمێر دوا خست.
بڕیار وابوو نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/2/2022، كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بكرێت، كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى عێراق زه‌نگى چوونه‌ژووره‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى بۆ نێو هۆڵى كۆبوونه‌وه لێ دا، به‌ڵام له كۆى 329 ئه‌ندام په‌رله‌مانى عێراق، ته‌نیا 30 ئه‌ندام په‌رله‌مان له هۆڵى كۆبوونه‌وه ئاماده بوون.
به‌هۆى ته‌واونه‌بوونى ڕێژه‌ى یاسایی كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى بۆ نیو كاتژمێر دوا خست.









