فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ فه‌رمی به‌شدارینه‌كردنی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ سبه‌ی دووشه‌می په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار ڕاگه‌یاند .

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی فڕاكیسۆنی پارتی ڕایگه‌یاند: بۆ بەرژەوەندی گشتی و بە ئامانجی تەواوکردنی ڕاوێژ و بەردەوامی دیالۆگە بەردەوامەکان له‌نێوان فڕاكسیۆنه‌ سیاسییەکان، بڕیارمان دا ئامادەیی دانیشتنی سبه‌ی دووشەم 7ی شوباتی 2022ی ئەنجوومەنی نوێنەران نەبین.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سوننه‌ (تحالف السیاده‌) به‌شدارینه‌كرنیان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاگه‌یاندبوو، به‌مه‌ش به‌ به‌شدارینه‌كردنی ئه‌و سێ گه‌وره‌ترین فڕاكسیۆنه‌ ئه‌گه‌ری دواخستنی دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق زیاتر ده‌بێت.