سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری چیک كرد و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونى لێ كرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 1/2/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کارل کۆرتانێک، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان کرد، سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کونسوڵی نوێی چیک، هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چیک، لە هەموو بوارەکاندا پەرە بسەنن.

کونسوڵی گشتیی نوێی چیک، سوپاسی ھەماھەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ھەرێمى كوردستان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی ھەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.