خەبات: سۆلین سلێمان:- میران عەلی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان تیزەری نوێترین بەرهەمی بەناوی “مەگەڕێ” بڵاوکردەوە، نووسیوویەتی، ئەم بەرهەمە تایبەت و جیاوازە بڵاودەبێتەوە، چاوەڕێبن دڵنیام زۆر بەدڵتان دەبێت.
میران عەلی لە دایکبووی 1995ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پرۆگرامی “خۆشترین دەنگ” خاوەنی چەند کلیپ و گۆرانیەکە، بەهەردوو کلیپی “سلێمانی، خۆشمدەوێی” ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.









