به شه‌ش مووشه‌ك، هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌ی ڤیكتۆریا له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، زیانی دارایی لێ كه‌وتووه و فڕۆكه‌ش به مووشه‌ك پێكراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28/1/2022، فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به ئامانج گیرا و به شه‌ش مووشه‌ك هێرشی كرایه سه‌ر و زیان به‌ر باڵاخانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه گه‌یشتووه.
ئه‌و مووشه‌كانه كه كاتژمێر4:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هاوێژراون، له نزیك پایه‌كانی فڕۆكه‌خانه به‌شه مه‌ده‌نییه‌كه‌ی باڵاخانه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه زیان به چه‌ند فڕۆكه‌یه‌ك كه‌وتووه، به‌و پێیه‌ی مووشه‌كه‌كان له نزیك شوێنی وه‌ستانیان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه. هێشتاش ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه، كه زیانی گیانی هه‌بووه یان نا.
بنكه‌ی ڤیكتۆریای ئه‌مریكا له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، چه‌ندان جاری تر هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام ئه‌مجاره فڕۆكه‌ش به مووشه‌ك پێكراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سیسته‌می به‌رگریی فڕۆكه‌خانه‌كه، به‌شێكی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.









