وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا بۆ هه‌ردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك کەوتە کار و بەمنزیکانە لە سلێمانی و هەڵبجەش دەکەوێتە کار.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە خزمەتگوزارییەکی گرینگی کارەبا لە هەولێر و دهۆک و کەوتە کار و بڕیاروایە لە نزیکترین کاتیشدا لە سلێمانی و هەڵەبجە بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەمەودوا دەتوانن بە سەردانیکردنی ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا و چوونەژوورەوەی ژمارەی ئەژمارەکەیان، پسولەی کارەباکەیان ببینن و ئاگاداریی کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو بن.

ئەوەشی خستەڕوو “بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە، تەنیا پێویستە سەردانی ئەم سایتە بکەن pswla.com“.