لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی پشتیوانی دوو گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
لەمبارەیەوە، لیوا ڕوکن هۆشمەند جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، ڕایگەیاند: بەفەرمانی ژمارە 228ی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، لە ڕێكه‌وتی 25 ی کانوونی دووەمی 2022، تەواوی هێزەکانی پشتیوانی دوو لە هێزەکانی 70 ه‌وە گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، پێشتر هێزەکانی پشتیوانی یه‌ك گواسترابوونەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.