ئەمڕۆ دووشەممە ‎فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە كە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەت ڕەزامەندی داوە لەسەر خەرجكردنی 522 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕانی كتێبه‌ كوردییه‌كان.

لە راگەیەندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە “له‌ چوارچێوه‌ی گرنگیدانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بواری فه‌رهه‌نگ و وه‌رگێڕانی كتێبه‌ كوردییه‌كان، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 522 ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕانی كتێبی كوردی بۆ زمانه‌ زیندووه‌كانی دونیا”.