ئەمڕۆ دووشەممە 24ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دادوەر هنری خووری وەزیری دادی لوبنان و شاندێکی یاوەری کرد، کە لە سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى لوبنان و ياريده‌ده‌ر‌ى ئه‌منيدارى گشتيى كۆمكارى عه‌ره‌بى پێکهاتبوو.

شاندی لوبنانی جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و لوبنان لەبوارە جیاجیاکان کردەوە، بەتایبەتی برەودان بە هەماهەنگیی لە بواری دەسەڵاتی دادوەریی و سوود وەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونەکانی یەکتر.

سەرۆکی حکومەت، وێڕای ئاماژەدان بە رۆڵی گرنگیی دەسەڵاتیی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان کە دەسەڵاتێکی سەربەخۆیە، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ بەهێزکردنی هاریکاریی و هەماهەنگیی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەریی لوبنان دەربڕی.

دیداری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لە دادوەر هنری خووری وەزیری دادی لوبنان و شاندی یاوەری

کاتی پێشوازیکردنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دادوەر هنری خووری وەزیری دادی لوبنان و شاندی یاوەری