شارە‌وانی سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری سە‌رجە‌م كۆمە‌ڵگه‌ نیشتە‌ جێبوە‌كان دەکەین ھە‌ستن بە‌پاكردنە‌وە‌ و راماڵینی بە‌فری ناو كۆمە‌ڵگه‌کانیان و رژاندنی خوێ بە‌سە‌ر شە‌قامە‌كاندا.
‌له‌ ئاگادارییه‌كدا، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: ئاگاداری سە‌رجە‌م كۆمە‌ڵگە نیشتە‌ جێبوە‌كان دە‌كه‌ینه‌وه‌، كە‌ مۆڵە‌تیان لە‌ بەڕێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی وە‌بە‌رھێنان و سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی  وە‌رگرتووە‌، پێوستە‌ ھە‌ستن بە‌پاكردنە‌وە‌ و ڕاماڵینی بە‌فری ناو كۆمە‌ڵگەكان و رژاندنی خوێ بە‌سە‌ر شە‌قامە‌كاندا.
شارەوانی سلێمانی  ڕاشیگه‌یاندووه‌، شە‌قام و رێگەكانی بە‌ردە‌م كۆمە‌ڵگەكان پاكبكه‌نه‌وه‌ و خوێ بڕێژن بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكرێت له‌ به‌ستنی شه‌قامه‌كان.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه‌، لە‌لایە‌ن دانیشتوانی كۆمە‌ڵگه‌كانە‌وە‌ سكاڵای زۆر ھاتووە‌ بۆیان كە‌ كە‌متە‌رخە‌می كراوه‌ لە‌ پاكردنە‌وە‌ و راماڵیانی بە‌فر و ئاستە‌نگی ھاتوچۆیان بۆ دروست بووە.