له ڕاگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئیدانه‌ی هێرشی داعشی بۆ سه‌ر فیرقه‌یه‌كی سوپای عێراق له ناحیه‌ی عوزێم كرد و دووپاتی كرده‌وه ئه‌و كرده‌وانه، ئه‌ركمان له پێكه‌وه‌یی و به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگیی و هاوكارییه‌كان له ڕاوه‌دوونانی تیرۆریستان زیاتر ده‌كا.
له ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، هاتووه: بەتوندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆرستییەی چەکدارانی داعش بۆ سەر سوپای عێراق دەکەین، کە بەهۆیەوە کۆمەڵێک لەجەنگاوەرانی فیرقەی یەکی سوپای عێراق لەناحیەی (عوزێم) لە پارێزگای دیالە، شەهید بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: بەردەوامیی ئەم کردەوانە، ئەرکمان لە پێکەوەیی و بەردەوامیی هەمەهانگی و هاوکارییەکان لە راوەدوونانی تیرۆریستان زیاتر دەکات.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه: دۆخی ئێستای ناوچەکە و دەرکەوتنەوەی چالاکییە تیرۆریستییەکان و زیندبوونەوەی شانە نووستووەکان، مەترسییەکی هەستپێکراوە و، هەماهەنگی و ڕۆڵبینینی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەدیاریکراوی لە ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان هەیە، پێویستییەکی هەنووکەییە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کارە تیرۆريستییە، داوا دەکەین پێداچوونەوە و رێوشوێنی جددی بگرێتە بەر بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکان و کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر لە پێناو ڕاوەدونان و تێکشکاندنی تەواوەتی شانە نوستووەکانی تیرۆریستان.
له كۆتایی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، خستوویه‌تییه ڕوو: بەو بۆنە خەمناکەوە، هاوخەمیی خۆمان دووپات دەکەینەوە، سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری شەهیدانی ئەم رووداوە و تەواوی خانەوادەی شەهیدانی ماوەی رابردووی پەلامارە تیرۆریستییەکانی داعش دەکەین.









