ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا، داوای لە هاووڵاتییان و شۆفێران كرد سەردانی شەقڵاوە نەکەن.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێران و گەشتیاران ئاگادار دەکەینەوە کە لە شەقڵاوە و دەوروبەری پلەکانی گەرما نزم بوونەتەوە بۆ چوار پلە لەژێر سفر و بەخێراییش پلەکانی گەرما دادەبەزن، ئەگەری دروستبوونی شەختە و بەستەڵەک بەڕێژەیەکی زۆر هەیە، کە دەبێتە هۆی کۆنترۆل لەدەستدانی ئۆتۆمبێلەکان، بۆیە داواتان لێ دەکەین کە بەزوویی بەرەو هەولێر بگەڕێنەوە، بۆ سەلامەتی خۆتان.