سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری پێشمەرگەیەکی شۆڕشی ئەیلوول دەکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری مامۆستا مەلا ھادی کاڕەش، ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و کەسایەتیی دیاری کۆمەڵایەتی، کردووە.
دەقی پرسەنامەکە:
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری مامۆستا مەلا ھادی کاڕەش ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و کەسایەتیی دیاری کۆمەڵایەتی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان










