سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کرد و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کرد و لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ تاوتوێ کرا.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان کرا، بە ئاراستەی پێکهێنانی حکوومەتێک کە مافی گشت هاووڵاتییانی عێراق بپارێزێت و ببێتە هۆی هێنانەدی سەقامگیریی و شەراکەتی ڕاستەقینەی نێوان پێکهاتەکان و چارەسەرکردنی کیشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور.












