پێش كەمێك دەنگی دوو تەقینەوە ناوەڕاستی شاری بەغدای پایتەختی فیدراڵییان هەژاند.

دەزگا ئەمنییەكان بڵاویان كردەوە دوو تەقینەوەكە بانكێك و شوێنێكی مەیفرۆشییان كردووەتە ئامانج.

یەكێك لە تەقینەوەكان لە بانكی جیهان رووی داوە لە ناوچەی كەرادەی ناوەڕاستی بەغدا، تەقینەوەكەی تریش لە شوێنێكی مەیفرۆشی لە ناوچەی كەڕادە بووە.

بەپێی سەرچاوەكان، تەقینەوەی یەكەم لە ڕێگەی بۆمبێكی چێندراوەوە بووە لەسەر ڕێگە لە تەنیشت بانكی جیهان لە گۆڕەپانی واسیق، لە ئەنجامدا زیان بەر بینای بانكەكە و ئۆتۆمبێلێكی وەستێندراو لە نزیك بانكەكە كەوتووە.

هەروەها تەقینەوەی دووەمیش لە ڕێگەی بۆمبێكی تری چێندراوەوە بووە، كە شوێنێكی مەیفرۆشی لە نزیك شانۆی نیشتمانی لە ناوچەی كەرادەی بەغدای كردووەتە ئامانج، چەند زیانێكی لە شوێنەكە داوە.

هیچ یەكێك لە تەقینەوەكان زیانی گیانییان لێ نەكەوتووەتەوە.