وه‌زاره‌تی دارایی له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 ی ساڵی 2021 به‌رده‌وامه‌.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خشته‌یه‌كی نوێی مووچه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 17 ى 1 ى 2022 ،  مووچەی هەریەکە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، دیوانی چاودێری دارایی،  ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم ، دەستەی ژینگه‌، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ، ده‌زگای مین ،  بە هەمان میكانیزمی مانگەکانی ڕابردوو بەبێ لێبڕین دابەش دەكرێت.