گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتباری روداوی کوشتنەکەی دوێنێ شەوی پارێزگای هەولێری راگەیاند.
هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کەسێک بە ناوی (ناسراو سوار خورشید) تەمەن 30 ساڵ کوژراوە و دوای لیکۆڵینەوە لە پۆلیسی پارێزگای هەولێر چەند تیمێک بۆ لێکۆڵێنەوەو دۆزینەوە ئەنجامدەری تاوانەکە پێکهات.
راشیگهیاند: توانرا لەماوەیەکی زۆر کەم بکوژەکە بەناوی (ش، و، ح) تەمەن 28 ساڵ کە ناسراوی کوژراوەکەیە دەستگیرکرا.
لهراگهیاندراوێكيشدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێ شهوی رابردوو بڵاویكردهوه: لە ناحییەی عەنکاوە حاڵەتێکی کوشتن ڕوویداوه و دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و دەرکەوت کەسێک بەناوی (ناسراو سوارە عوسمان) کوژراوە.









