ئەمڕۆ هەینی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاسایشی هەولێر ئەو باندەی دەستگیر كرد كە هەشت ئۆتۆمبێلیان بەناوی هەلی كارەوە دزیبوو.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە پاش رووداوی فێڵکردن و دزینی هەشت ئۆتۆمبێل بە ناوی هەلی کار لە دوو ڕۆژی رابردوودا لە شاری هەولێر، تیمەکانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، هەڵسان بە ئەرکی خۆیان و بە هاوکاری پۆلیسی هەولێر، توانیان ئەمشەو ئەو باندە دەستگیر بکەن، بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان، دەدرێنە دادگا.









