منداڵێك و ژنێك بەهۆی هێرشە مووشەكییەكەی ئەمشەوی بەغدا لە كۆمەڵگەی قادسیە بریندار بوون.
بەپێی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق، سیستمی به‌رگریی مووشه‌كی باڵوێزخانه‌ی ئەمریكا لە كاتی هەڵدانی مووشەكەكاندا كارا كران، به‌رپه‌رچی سێ مووشه‌كیان داوه‌ته‌وه، بەڵام مووشەكێك كەوتووەتە خوارەوە و تەقیوەتەوە.
هەر ئەمشەو بەهۆی هێرشەكەوە، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بیستراوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رای گەیاندووە سێ مووشەك ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمریكا كراون و لە بەرانبەریشدا سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی “سی رام”ی باڵوێزخانه‌كه كەوتووەتەكار، بەڵام كەوتنە خوارەوەی یەكێك لە مووشەكەكان برینداربوونی منداڵێك و ئافرەتێكی لێ كەوتووەتەوە.









