بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: 10 حاڵەتی گومانلێكراوی ئۆمیكرۆنیان رەوانەی تاقیگەی مەركەزی لە بەغداد كردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ حاڵەتێكی ئۆمیكرۆن لە سلێمانی تۆمارنەكراوە.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 13 ى 1 ى 2022، د. سەباح هەورامی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، 10 حاڵەتی گومانلێكراوی ئۆمیكرۆنیان رەوانەی تاقیگەی مەركەزی لە بەغدا كردوە، هەفتەی داهاتوش ئەنجامی پشكنینەكان لە بەغدا دەگەڕێنەوە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی راشیدهگهێنێت، تاوەكو ئێستا هیچ حاڵەتێكی ئۆمیكرۆن لە سلێمانی تۆمارنەكراوە.









