ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسڕور بارزانی سەرۆکی حکوومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت، ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

– دوا هەنگاوەکانی هەماهانگی و هاوکاری نێوان حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێکهێنانی هێزی هاوبەش و دابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگە.

– ئامادەکاری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی ئۆمیکرۆن لە هەرێمی کوردستان.

– دەرەنجامی کاری تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی حکوومەتی فیدراڵ و هەرێم .

– گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی دیکەی تایبەت بە ناوخۆی هەرێمی کوردستان.