سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامێكیدا رایده‌گه‌ێنێ، هەر جۆرە لێدوان و بۆچوونێكی لابەلا و لەژێر هەر ناو و نیشانێك بێت، پەیوەندی بە سیاسەتی پارتییەوە نییە.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ..

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەندێ لێدوان و بۆچوون بڵاو كراونەتەوە كە زۆرجار وەك هەڵوێست و ڕای پارتی دیموكراتی كوردستان لێكدانەوەی بۆ كراوە.

لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە هەر جۆرە لێدوان و بۆچوونێكی لابەلا و لەژێر هەر ناو و نیشانێك بێت، پەیوەندی بە سیاسەتی پارتییەوە نییە و، با وەك ڕای فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان هەژمار نەكرێت.

تەنیا، لێدوانی گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان تەعبیر لە سیاسەت و هەڵوێستی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات.

مسعود بارزانی

١١ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢