لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، 880 پەنابەر لە رۆژئاوای کوردستانەوە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و لە کەمپێکی سنووری پارێزگای دهۆک نیشتەجێ کراون.

ئەو پەنابەرانە بەهۆی خراپیی بارودۆخی ژیان و نەبوونی ئاسایش و ئارامی لە رۆژئاوای کوردستان، پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە رۆژ و شەوی دووشەممە 10-1-2022، 530 هاووڵاتی و ئەمڕۆ سێشەممەش 350 هاووڵاتیی رۆژئاوای کوردستان گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان.

ئەو پەنابەرانەی رۆژئاوای کوردستان دوای گەیشتنیان بە هەرێمی کوردستان، لە کەمپی بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆک، نیشتەجێ کراون.