وەزارەتی ناوەخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانێکدا تایبەت بە ڕێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی هاوردەکردن و گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاماژە بەوە دەکات کە گرێبەستی ستانداردی فرۆشتنی ئۆتۆتمبێل لەلایەن وەزارەتی ناوەخۆوە ئامادە دەکرێت و جگە لەو گرێبەستە هیچ گرێبەستێکی دیکە کاری پێ ناکرێت.
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەیانێکی بڵاوکردۆتەوە سەبارە بە ڕێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی هاوردەکردن و گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل تێیدا هاتووە “پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لە یاسای وەزارەتی ناوەخۆ ژمارە (6)ی ساڵی 2009 بڕیارماندا بە دەرچوواندنی ئەم بەیانە”.










