لە پەرلەمانی عێراق پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پێنجەمین خولی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، تێیدا شاخەوان عەبدوڵڵا توانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و ببێتە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان.
شاخەوان عەبدوڵڵا، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق توانیی 180 دەنگ لە کۆی 226 دەنگ بەدەستبهێنێت، سروە عەبدولواحیدی رکابەری 33 دەنگی بەدەستهێنا و 13 دەنگیش پووچەڵ بوون.









