ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی عێراق دەستی پێكرد و پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد، بەڵام به‌هۆی هه‌ڵگرتنی دانیشتنه‌كه‌ به‌كراوه‌یی لەلایەن مەشهەدانییەوە، ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌ران هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌كۆی سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمان و په‌لاماری مه‌حموود مه‌شهه‌دانی درا، بەم هۆیەوە مەشهەدانی بوورایەوە و گەیەندرایە نەخۆشخانە، دواتر كۆبوونەوەكە پشێوی تێكەت و بۆ ماوەیەك راگیرا.

بەپێی میدیاكانی عێراق، پێش كەمێك كۆبوونەوەی پەرلەمان بەسەرۆكایەتی خالید دەراجی دەستی بەكارەكانی كردەوە.