هێرشبەری بەلژیكی ڕۆمێلو لوكاكۆ بەهۆی دواین لێدوانییەوە، لە یاریی یانەكەی بەرانبەر لێڤەرپووڵ دورخرایەوەو بەو هۆیەشەوە پەیوەندی نێوان یاریزانەكەو یانەكەی روو لە خراپیە.

ڕاپۆرتی رۆژنامە ئیتاڵییەكان ئاماژەیان بە خواستی لۆكاكو كرد بۆ دوبارە كاركردن لەژێر دەستی ڕاهێنەری پێشوی ئەنتۆنیۆ كۆنتی كە ئێستا ڕاهێنەرایەتی تۆتنهام دەكات.

بە گوێرەی هەواڵێكی لاگازیتا دیلۆ سپۆرت، لوكاكو وا بیر دەكاتەوە كە بۆ رزگاربوون لەو دۆخەی تێیكەوتوە چاكترە بچێتە تۆتنهام و لە ژێر دەستی كۆنتی دوبارە دەست بە یاریكردن بكاتەوە.

لوكاكۆ هاوینی ڕابردو بە بڕی 97.5 ملیۆن پاوەند لە ئینتەرمیلانەوە پەیوەندی بە یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە كرد.

تۆماس تۆخێڵی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی دوای یارییەكەی بەرامبەر لیڤەرپوول وتی: بەهۆی لێدوانەكانی لوكاكۆوە لەگەڵ ئەو یاریزانە گفتوگۆ ئەنجام دەدەم.لە یارییەكانی ئەم وەرزە ئەو هێرشبەرە بەلژیكیە 18 یاریی بۆ چێڵسی ئەنجام داوەو توانیوێتی 7 گۆڵ بۆ یانەكەی تۆمار بكات.