ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی پێنج کاتیۆشا لە نزیک شارەدێی پردێ ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرا.
پەیجی دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: هەشت مووشەك لە نزیك میحوەری پێنجی کەرکووک لە پردێ کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتۆتەوە.
هاوکات بنکەی پۆلیسی شارەدێی پردێ تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاندوه: کاتژمێر 07:20ـی خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 5 کاتیۆشا لە نزیک قەڵای سەربازی پردێ نزیکی گوندی قەرەبەگ ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شێراوە کراوە.
دووپاتی کردەوە کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتۆتەوە.









