سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/1/2022، لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد و لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین هەوڵەكان بۆ دانیشتنی یەكەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق كرا.

رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2021، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بڕیاریشە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت.